تشرینی دووه‌م 12, 2018 13:49 Asia/Tehran
  • سەفەری شاندی عێراقی بۆ دەمشق بەمەبەستی دانوستان لەبارەی کرانەوەی سنورەکان

شاندێکی عێراقی بە ئامانجی دانوستان بۆ کرانەوەی دەروازە سنوورییە هاوبەشەکان لەگەڵ سوریا، سەردانی دەمشقی کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا)؛ شاندی عێراقی بەسەرۆکایەتی "عودەی خەیروڵڵا" سەرۆکی ئیدارەی وڵاتانی دراوسێی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گەیشتە دەمشق و لەگەڵ "فەیسەڵ مێقداد" یاریدەری وەزیری دەرەوەی سوریا، دیدار و وتووێژی کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، عودەی خەیروڵڵا لەدیدار لەگەڵ فەیسەڵ مێقداد جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی بەهێزکرانی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات لەبوارە جیاجیاکان و وتی: سوریا گۆڕەپانێکی گونجاوە بۆ ئامادەکردنی پێویستیەکانی گەشەو پێشکەوتنی ئابووریی گەلی ئێران.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سوریاش لەو چاوپێکەوتنەدا جەختی کرد لەسەر پێویستی پەرەی پەیوەندییەکان لەنێوان دەمشق و بەغداو هەوڵدان بۆ بەهێزکرانی ئەو پەیوەندییانە لەبواری جیاجیای سیاسی، فەرهەنگی و ئابووری.

فەیسەڵ مێقداد وتی: کرانەوەی دەروازە سنوریەکان، پەیوەندیی ئابووریی نێوان دوو وڵات بەهێز دەکاو دەرفەتی پێویست دەرەخسێنێ بۆ ئاڵووێرە بازرگانییەکان.

فەیسەل مێقداد هەروەها پەسنی هاواهەنگی بەردەوامی نێوان سوپای سوریاو عێراقی دا لە بەرەوڕووبوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی د اعش و لەناوبردنیان لە دوو وڵاتدا.

سەرپەیڤ