تشرینی دووه‌م 12, 2018 18:47 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا : عێراق و ئوروپا بەرژەوەندییان نەکەنە فیدای ئەمریکا

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، وێڕای پێداگری لەسەر قووڵی و بەرفراوان بوونی پەیوەندیی نێوان ئێران و عێراق، جەختی کرد؛ چاوەڕوانی تاران لەبەغدا و وڵاتانی دیکە ئەوەیە کە بەرژەوەندییەکانیان نەکەنە فیدای سیاسەت و داواکارییەکانی ئەمریکا.

"ئیرەج مەسجدی" لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ڕووداو کە دەقەکەی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە، وتی: ئەمریکا بەتەنیا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چووە دەر و ڕووی کردە سەپاندنی سزا، گوشار و هەڕەشە و ئابلۆقەکانی ئەو وڵاتە لەدژ ئێران، بۆ کەس پێویست بەجێ بەجێ کران ناکا.

مەسجدی ، لەبارەی درێژەی ئامادەبوونی ئێران لە پرۆژە ئاوەدانییەکان لە عێراق و سوریا وتی: ئەمریکا نایەوێ پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچە لەوان عێراق، پەرەبسێنێ، بەڵام حکومەتانی ئێران و عێراق و گەلانی دوو وڵات دەبێ بەرژەوەندییەکانیان بپارێزن.

ناوبراو لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراقیش وتی: پەیوەندیی زۆر شیاو لەبواری سیاسی و ئابووری لەنێوان دوولایەندا هەیەو هەوڵیش دەدەین ئەو پەیوەندییانە لەگشت بوارەکاندا پەرەبسێنێ.

باڵوێزی ئێران لە عێراق، هەروەها سەبارەت بە جم و جۆڵەکانی پارتی هەڵوەشاوەی "دێموکراتی کوردستانی ئێران" لە هەرێمی کوردستانی عێراق پێی داگرت: کاتێک ئەو پارتە پەلاماری چەکدارانە لەناو سنوورداو لەشارەکانی ئێران ئەنجام دەدا، بێگومان کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەوڕووی دەبێتەوە، چونکە ئێران ڕێگە بەهیچ تاقم و لایەنێک نادا جم و جۆڵی چەکدارانەیان هەبێ.

ئیرەج مەسجدی وێڕای بەدرۆخستنەوەی هەرچەشنە دانوستانێک لەگەڵ گرووپە ڕەشەکوژەکان وتی: تاقمی تیرۆریستی مونافقین و یان پارتی هەڵوەشاوەی دیموکراتی کوردستانی ئێران، چەک هەڵدەگرن و یاسا پێشێل دەکەن، بۆیە وتووێژی ئاشتیانە لەگەڵ ئەو تاقمۆکانە نامومکینە.

سەرپەیڤ