تشرینی دووه‌م 13, 2018 10:02 Asia/Tehran
  • داخوازیی کردنەوەی دۆسیەی قەڵاچۆکەی سپایکەر لە عێراق

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد لە سەر پێویستیی ناسکرانی ھۆکارانی قەڵاچۆکەی سپایکەر بە دوور لە ھەرچەشنە تێبینییەکی سیاسی .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە  بنکەی ھەواڵیی ( بەغدا ئەلیەوم)، شیما تەمیمی نوێنەری پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە ھۆڵی پەرلەماندا وتی: دەبێ کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بکرێت بۆ لێکدانەوەی دۆسیەی قەڵاچۆکەی سپایکەر لە پەرلەمانی عێراق دا ھەتا ھۆکارانی تاوانی قەڵاچۆی زیاتر لە ١٧٠٠ عێراقی ڕوون بێتەوە.

تیرۆریستانی داعش لە ١٢ی ژوئەنی ٢٠١٤ دا ھێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازیی سپایکەر لە تەکریت ناوەندی پارێزگای سەلاحەددین و پتر لە دووھەزار خوێندکاریان ڕفاندو لانیکەم ١٧٠٠ خوێندکاری بەشی سەربازییان قەڵاچۆ کرد.

چەکدارانی داعش سەرەتا خوێندکارانی شێعەیان ناس کردو جیایان کردنەوە و پاشان ھەر ھەموویان قەڵاچۆ کردن و لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دا ناشتنیان و کۆمەڵێکیشیان لە چۆمی دیجلە ھاویشتن.

لە مارسی ٢٠١٥ داو لەپاش ڕزگار کرانی تەکریت دەیان گۆڕی بەکۆمەڵ کە تەرمی کوژراوانی سپایکەریان تیادا نێژرا بوو، دۆزرایەوە.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لە دیسامبەری ٢٠١٧ دا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان  لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە .

 

سەرپەیڤ