تشرینی دووه‌م 13, 2018 13:49 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی موشەکیانەی حەشدی شەعبی دژی داعش

سەرکردەیەکی ھەڵمەتی حەشدی شەعبیی عێراق باسی لەنێوچوونی لانیکەم ١٣ تیرۆریستی کرد لە ھەڵمەتێکی موشەکیی ئەم ھێزە دژی تیرۆریستانی داعش لە خاکی سووریادا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «قاسم موسلیح» سەرکردەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق ، وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵمەتی ئەم ھێزانە دژی بنکەو مەتەرێزی ڕەشەکوژانی داعش لە ناوچەکانی سووریا لەوانە "المراشدة"،"موزان وسوسة" و "الباغوز الفوقانی" وتی:جیا لە کوژرانی ١٣ کەسی داعشی و بریندار بوونی کۆمەڵێکی زۆر لە تیرۆریستان، نەخۆشخانەیەکی مەیدانی و ھەماری چەک و چۆڵی تیرۆریستانیش لەنێو براوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئێستاکە پتر لە ٣٠٠٠ تیرۆریستی داعشی لە سنوورە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و سووریا گەمارۆ دراون.

عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکشەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ سەرکردەو فەرماندەرانی ئاسایشتی و سەربازی و ھەواڵگریی ئەم وڵاتە پێی داگرت بوو کە بۆچوونی تەکفیری ھەروا لە ئارادایەو ھەوڵی سڕینەوەی ئەم جۆرە ئەندێشەو بۆچوونانە دەبێ بەردەوام بێت.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری ھەردووک وڵاتەکە ھەتا ئێستا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.

 

 

سەرپەیڤ