تشرینی دووه‌م 14, 2018 14:31 Asia/Tehran
  • هەوڵی تیرۆریستانی داعش بۆ دزەکردنە نێو خاکی عێراق لە ڕێی سنورەکانی سوریا

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەسەدان کەس لە دەس و پێوەندییەکانی تیرۆریستانی وەهابیی داعش جێگیر لە "دێرەزوور" لە رۆژهەڵاتی سوریا لەهەوڵدان لەڕێی سنورەکانی سوریاوە کنە بکەنەنێو خاکی عێراق .

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: تیرۆریستانی داعش لەهەوڵی ئەوەدان سەرلەنوێ ئەو بەشە لەخاکی عێراق کە پێشتر داگیریان کردبوو، بخەنەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.

داعش لە ساڵانی٢٠١٤ هەتا ٢٠١٧ بەشی زۆری رۆژهەڵاتی سوریاو باکوری عێراقی داگیرکردبوو.

عەبدولمەهدی جەختی کرد: هێزە عێراقییەکان ڕێگەنادەن تیرۆریستانی داعش لەڕێی سنورەکانی سوریا، بێنە نێو خاکی عێراق.

لەلایەکی دیکەوە، هەواڵدەریی فەرمیی سوریا"سانا" سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند: کۆپتەرەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی، ژمارێک لە تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی "سوسە" لە پارێزگای حەسەکە(باکوری رۆژهەڵاتی سوریا) ، بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.

هەوڵی ئەمریکییەکان بۆ ڕزگارکردنی تیرۆریستانی داعش و تیرۆریستانی دیکە لەناوچە جیاجیاکانی عێراق و سوریا لە چەند ساڵی رابردوودا، لەگرینگترین هۆ وهەگەرەکانی ئامادەبوونی ئەمریکا لەناوچەی رۆژاوای ئاسیایە.