پێداگری لەسەر وەرگرتنی پشک و مافی کوردەکان لە بودجەی 2019ی ئێراق
وەزیری دارایی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق لە کۆبوونەوەیەک دا بەمەبەستی لێکدانەوەی پڕۆژەبڕیاری بودجەی دووهەزار و نۆزدە ی ئەم وڵاتە، لەسەر هاتنەی دی ماف و پشکی کوردەکان لەم بودجەیە، پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، فواد حسێن وەزیری نوێی دارایی لە دەوڵەتی ئێراق و بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کە هەر دووکیان ئەندامی باڵای یەکێتی دێنە ئەژمار، کۆبوونەوەیەکی بەمەبەستی لێکدانەوەی پڕۆژە بڕیاری بودجەی 2019ی ئێراق و پشکی کوردەکان لەو بەڕێوەبرد .
لە ئاگادارینامەی کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا ڕاگەیەندراوە کە دوو لایەن وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان لە دەوڵەتی نوێی ئێراق، لەسەر هەوڵ و پێداگری بۆ هاتنەدی پشکی کوردەکان و پشکی هەرێم و کوردەکان و پەرەسەدننی پشکی کوردەکان لە بودجە، پێداگرییان کرد .
لەلایەکی دیکەوە شیروان دوبردانی نوێنەری پەرلەمانی ئێراق لەمبارەوە ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئێراق کە بە ئامادەبوونی فواد حسێن و بۆ لێکدانەوەی بودجەی 2019ی وڵات ئەنجام بوو، بڕیار دراوە لەسەر پێکهاتنی شاندێکی هاوبەش لە وەزارەتی دارایی و کۆمیسیۆنی ئابووری مەجلیس بۆ پێداچوونەوەی دووبارە لە بودجە و ناردنی بۆ مەجلیس بەمەبەستی لێکدانەوەی .
ناوبراو پێداگری کرد کە نوێنەرانی کوردی پەرلەمان لەسەر دیاریکردنی پشکی سەتی حەڤدە بۆ کوردەکان لە بودجەی 2019 و تەرخان دانی بودجەی هێزی پێشمەرگە و پشکی داکۆکی لە وەرزێرانی هەرێم کەلە ساڵانی ڕابردوو نەدراوە، پێداگری دەکەن.