پێشنیاری ئێراق بۆ درێژەی هاوردەی گازی ئێران
تشرینی دووهم 14, 2018 19:26 Asia/Tehran
ڕویتەرز بە گێڕانەوە لە دوو کاربەدەستی ئێراقی وتی : ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێران بۆ سات و سەودای کاڵای خۆراکیی ئێراقی لەبەرامبەر دابین کرانی گاز و وزە، ڕێککەوتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، سەرچاوەکانی ئاگادار بە رۆیتەرزیان وت : بەغدا ئێستا بەنیازی وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەمریکا بۆ هاوردەی گازی ئێرانە کەلە هێزگەکانی ئەم وڵاتە کەڵکی لێ وەردەگیردرێ و کاتێکی زۆریشی بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی جێگرەوە نییە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وتی : مۆڵەتی چل و پێنج ڕۆژەی ئەمریکا بۆ ئێراق بۆ وەستانی هاوردەی گازی ئێران بە هیچ لەونێ بۆ ئێراق بەس نییە هەتا سەرچاوەیەک بدۆزێتەوە و لەجیاتی ئەوە دایبنێ.