تشرینی دووه‌م 15, 2018 17:15 Asia/Tehran
  • حەلبووسی : نابێ ڕێگە بدرێتە داعش دیسان سەرهەڵبداتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وێڕای جەخت لەسەر پێویستی بەهێزکردنی دۆخی ئاسایی وڵاتەکەی وتی : نابێ دیسان مۆڵەتی سەرهەڵدانەوەو دزەکردن بدرێتە تەکفیریەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەگێڕانەوە لە سومریە، موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای بەرگرتن بە جووڵەکانی داعش بۆ دزە بۆ ناو شارە ئازاد کراوەکانی کرد.

نابراو زیادی کرد: ئێمە هەوڵی هێزە ئەمنییەکان و رێکخراوە پێوەندیدارکان کە لە گەڕانەوەی ژیان بۆ شارەکانی ئەنبار و زانکۆکانی ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو بەرز دەنرخێنین.

حەلبووسی جەختی کرد: ئەوەی لەم دواییانە کە الکرمە ڕووی دا رووداوێکی دڵتەزێن و دزەیەکی ئەمنیەتی بوو کە قبووڵ نەکراوە و پێویستە لایەنەکانی بە وردی لێک بدرێتەوە و ئیزنی دزەی دووبارە نەدرێتە داعشییەکان بە تایبەتی پاش ئەوەی کە شارەکانی ئێمە تێچوویەکی قورسیان دا.