تشرینی دووه‌م 16, 2018 08:16 Asia/Tehran
  • پێداگریی نووری مالکی لە سەر پێویستیی مەعاف کرانی بەغدا لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای ئێراق جەختی کرد لە سەر پێویستیی مەعاف بوونی دەوڵەتی بەغدا لەو بایکۆتانە ئەمریکا دایسەپاندووە بە سەر ئێراندا.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "نووری مالکی" ڕۆژی پێنجشەممە لە دیداری "ئەندروو پیک" andrew peek بەرپرسی کاروباری ئێران و ئێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەغدا بە نەیارەتی دەربڕین بەرامبەر بە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران وتی ئێراق دەبێ لەو بایکۆتانە مەعاف بکرێ.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی دەرکرد و ڕاشیگەیاند کە بایکۆتە ئەتۆمییەکانی دژ بە ئێران سەر لە نوێ دەبووژێنێتەوە.

خولی یەکەمی بایکۆتەکان لە حەوتی ئاگوستەوە جێبەجێ کرا؛ خولی دووەمیش لە پێنجەمی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ـەوە بە شێوەی فەرمی دەست پێ بووە.

نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای ئێراق هەروەها سەبارەت بە قەیرانی یەمەن و سووریایش پێی داگرت لە سەر پێویستیی هاتنە ئارای دەسپێشخەری سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بەو قەیرانانە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

سەرپەیڤ