تشرینی دووه‌م 17, 2018 07:22 Asia/Tehran
  • سەرۆکی عێراق ئەمڕۆ دەگاتە تاران

سەرۆک کۆماری عێراق لە چوارچێوەی یەکەم دەوری سەفەری دەورەیی خۆی دوای بەدەستەوەگرتنی ئەم پۆستە ، ئەمڕۆ شەممە سەردانی ئێران دەکات .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، بە گوێرەی بەیاننامەی رۆژی هەینی نوسینگەی سەرۆک کۆماریی عێراق بڕیارە بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق لە تاران چاوی بکەوێ بە حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە بارەی پرسە دوو قۆڵیەکان وتووێژ بکەن .

بە پێی بەیاننامەی نوسینگەی سەرۆکایەتی عێراق ،  بڕیارە سەرۆک کۆمارانی عێراق و ئێران لە بارەی رێگاکانی بەهێزکردنی هاریکاری و پێوەندی نێوان دوو وڵات و هەروەها پرسە ناوچەییەکان وتووێژ بکەن .

سەرۆکی عێراق یەکشەممەی رابردووش یەکەم گەشتی دەورەیی خۆی بە سەردانی وڵاتانی کوێت و ئیمارات و ئەردەن دەستپێکرد .

سەرپەیڤ