تشرینی دووه‌م 17, 2018 17:42 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: ئەمریکا بۆی نییە بە سەپاندنی بایکۆت سەرەڕۆیانە ، ئێران بخاتە گوشار

رێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق جارێکی دیکە گوشار خرانەسەر خەڵکی ئێران بەهۆی جێ بەجێ کرانی ئابلۆقە ئابوورییەکانی بەڕەت کراوە زانی و ئیدانەی کرد.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی شەممەی کەناڵی ئەلعالەم، سەید عەممار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە لێدوانێکدا لە کۆگەی گشتیی ساڵانەی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق وتی: نابێ وڵاتێک بە بڕیاردانی سەرەڕۆیانە وڵاتێک بایکۆت بکاو بە دروست کردنی ترس و دڵەڕاوکێ، هەڕەشە بکا لە وڵاتانی دیکەش لەمەڕ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا.

عەممار حەکیم بەپێداگری لەسەر دیالۆگی ئاشتیی نیشتمانیی سوریا، وتی: سوپای ئەو وڵاتە دەبێ زاڵ بێت بەسەر هەموو کەرت و بەش و سنورەکان و هەموو وڵاتانیش دەبێ ڕێزبگرن لە یەکپارچەیی خاکی سوریا.

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی کردە قەیرانەکانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت قەیرانی یەمەن و وتی: تەنیا ڕێگاچارەی قەیرانی ئەو وڵاتە، ڕێکاری سیاسییەو ئەو بابەتە بەهاوبەشی سیاسی هەموو لایەنە یەمەنییەکان لەڕێی وتووێژەوە چارەسەر دەبێ.

سەرپەیڤ