تشرینی دووه‌م 21, 2018 08:14 Asia/Tehran
  • عادڵ عەبدولمەھدی ھەمیسان پێی داگرت: عێراق نابێتە بەشێک لە سیستێمی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە جارێکی تر پێی داگرت کە ئەم وڵاتە نابێتە بەشێک لە سیستێمی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەسایەتییە زانستی و وەرزشی و میدیاییەکانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە بەغدا نەیاری بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێرانە، بە ڕاشکاوی وتی: عێراق فەرمانەکانی واشێنگتۆن ڕاناپەڕێنێ.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: ڕاستە کە عێراق لاوازە، بەڵام قەت بە چۆک دا نایەت.

عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرت کە وڵاتەکەی لە شوێنێکی دروست دا وەستاوە.

عادڵ عەبدولمەھدی پێشتریش ھەر وێڕای پێ داگرتن لە سەر نەیارەتیی وڵاتەکەی لەگەڵ بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێران ڕایگەیاندبوو کە عێراق نابێتە بەشێک لە سیستێمی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە بەشێوەی فەرمی چووە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان لەوانە عێراق ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.