کانونی یه‌که‌م 04, 2018 15:18 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی هەزاران تەرم لە موسڵی ئێراق

کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئێراق باسی دۆزرانەوەی چوار هەزار و ٦٥٧ تەرم لە شوێنە کاولبووەکانی "موسڵ"ی ناوەندی پاریزگای نەینەوا" هەڵکەوتوو لە باکووری ئێراقی کرد لەو کاتەوە کە ئەم شارە لە ژێر چنگی هێزەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش ڕزگار کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئێراق ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: تیمی فریاگوزاری و ڕزگار کردنی پارێزگای نەینەوا، زیاتر لە دوو هەزار و ٦٦٥ تەرمی ناسراوی کرد لەو کاتەوە کە گرووپی تیرۆریستیی داعش تیاچووە هەتا شەشەمی نۆڤەمبەری ٢٠١٨.

بە پێی ئەو بەیاننامەیەدا هەزار و ٩٩٢ تەرمی نەناسراویش لە ژێر ماڵ و بینا ڕووخاوەکانی شاری مووسڵ دۆزراونەتەوە.

کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئێراق بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە زۆرێک لە مینەکان پ،ەکەیجی تەقەمەنی و پاشماوەکانی شەڕ هەندێ رووداوی بە دواوە بووە کە گیانی خەڵکی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە، داوای لە دەوڵەتی ئێراق کرد لە خێراترین کاتدا پاشماوەکانی داعش پاکتاو بکاتەوە.

 

سەرپەیڤ