کانونی یه‌که‌م 08, 2018 18:34 Asia/Tehran
  • بەرلین ، منداڵە داعشیەکانی ئالمانیایی لە ئێراق دەگەڕێنێتەوە

گۆڤاریکی ئاڵمانیایی لە بڕیاری دەوڵەتی ئالمان بۆ ڤەگەڕاندنی منداڵانی ئالمانیایی گروپی تیرۆریستی داعش لە عێراق هەواڵی دا.

گۆڤاری ئاڵمانیایی " شپیگل" ڕۆژی شەممە ڕاپۆرتی دا وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئاڵمان دەێهەوێ  بەرنامەی گەڕاندنەوەی منداڵانی داعشی ئالمانیایئی دەسگیر کراو یا کوژراو لە عێراق دابڕێژێت. بە پێی ڕاگەیاندنی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا منداڵانێک کە لە عێراقەوە دهێنرین بۆ ئاڵمانیا ، ڕادەستی دوستان یا خزم وکەسی بنەماڵەییان دەکرێن . کاربەدەستانی دادەڤانی ئاڵمانیا لەم بارەوە دەبیژن کە لەمەڕ لەبەرچاوگرتنی مافی منداڵان ، ئەوان نابێ ببنە قوربانی بیرو ڕا دەربڕین وڕادەستی  بنەماڵەکانیان بکرێن وگوێزرانەوەی ئەم منداڵانە لە عێراق بۆ ئالمانیا دەتوانێ دەستەبەری ئەمنیەتی ئەوان بێت. بە قسەی دادئەستێنی گشتیی ئاڵمانیا ، نێزیک بە هەزارکەس لە ئاڵمانیا پەیوەست بوونە بە گروپی داعش لە سووریا وعێراق، کەلەم ڕێژەیە ١٠٠ هەتا ١٥٠ کەس کوژراون و٣٠٠ کەسیش گەڕاونەتەوە ئاڵمانیا .

سەرپەیڤ