کانونی یه‌که‌م 10, 2018 11:54 Asia/Tehran
  • دامەزراندنی پێگەی نوێی سەربازانی ئەمریکی لەنزیک سنوری عێراق لەگەڵ سوریا

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاریی ئەنبار، لە رۆژاوای عێراق، رایگەیاند، پێگەی نوێی سەربازانی ئەمریکی لەو پارێزگایە لەنزیک سنوری هاوبەشی عێراق لەگەڵ سوریا دامەزراوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر، "فەرحان محەممەد دلێمی" ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاریی ئەنبار ڕایگەیاند، ژمارێک چەکداری ئەمریکی لە کردەیەکی لەپێشدا ڕانەگەیێندراو، باکوری ڕووباری فورات لەنزیک ڕمانە، هاوسنور لەگەڵ سوریا جێگیرکران.

بەقسەی دلێمی، بەدامەزراندنی ئەو پێگە نوێیە، سەربازانی ئەمریکی کۆنترۆڵی ناوچەی سەحرای رۆژاوایی هەڵکەوتوو لەنێوان پارێزگای ئەنبار و نەینەوا دەگرنەدەست.

هێزە عێراقییەکان لەچەند مانگ لەمەوبەرەوە بۆ پێش گرتن بەدزەی دەس وپێوەندییەکانی داعش بۆنێو خاکی عێراق، لەڕێی کەرتی سنوری لەگەڵ سوریا لەناوچەی سەحرای ڕۆژاوایی جێگیرکراون.

لەهەمان حاڵدا، هەڵمەتی بەدواداگەڕان و هێرش بۆسەر پاشماوەکانی داعش لە شاری ڕۆمادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار، لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، لەئۆکتۆبری ڕابردووەوە دەس پێ کرا.

سەرپەیڤ