کانونی یه‌که‌م 10, 2018 16:52 Asia/Tehran
  • سوپاس و پێزانینی حەشدی شەعبی لە دەوری ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لە سەرکەوتن بەسەر داعشدا

جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق ڕێزی گرت لە دەوری کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لە شەڕی دژ بەداعش.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ئەبومەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی ئەمرۆ دووشەممە بەبۆنەی یەکەم ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی سەربازیی عێراق بەسەر تاقمی تیرۆریستیی داعش، لەبەیاننامەیەکدا، سەرکەوتنی عێراق بەسەر داعشی بە ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل بەسەر تیرۆریستان و هەموو لایەنگرانی ناوچەیی و جیهانی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە.

"ئەبومەهدی موهەندین" بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە پاڵپشتی و داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لەگەلی عێراق لەشەڕی دژ بەداعش، لەبیرناچێتەوە، وتی: ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای دینیی عێراقیش بە فەتوای جەهادی کەفایی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی داعش لە ساڵی٢٠١٤، بووە هۆی ڕزگارکرانی تواناکانی گەلی عێراق.

ئایەتوڵڵا سیستانی ، پاش پەلاماری داعش بۆسەر عێراق و داگیرکرانی موسڵ لە ساڵی٢٠١٤، فەتوای "جەهادی کەفایی" خۆی ڕاگەیاند کە لەئەنجامدا، نزیک بە یەک ملوێن عێراقی بۆ پەیوەست بوون بە بەرگریکاران و هێزە چەکدارەکانی عێراق سەردانی پێگە سەربازییەکانیان کرد، ئەو فەتوایە بوارخۆشکەری پێکهاتنی حەشدی شەعبیی عێراق بوو.

"عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بە بۆنەی یەکەم ساڵوەگەڕی سەرکەوتن بەسەر گرووپی تیرۆریستیی داعش وتی: گەلی عێراق قەت ڕێگە نادا وڵاتەکەی ببێتە پێگەی تیرۆریستان لەناوچەدا.

"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەی دیسەمبەری٢٠١٧ سەرکەوتنی سەربازی بەسەر گرووپی تیرۆریستیی داعشی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ