عێراق باڵوێزی تورکیای لەبەر پەلامارەکانی ئەم بەینە بانگ کرد
وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند بۆ ناڕەزایەتی بە پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا بۆسەر بنکەکانی میلیشیا کوردەکان لە باکووری عێراق ، باڵوێزی تورکیای بانگ کردووە .
وەزاڕەتی دەرەوە عێراق رۆژی هەینی لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند بە هۆی دوو پەلاماری ئاسمانیی بۆسەر شاری شەنگاڵ و چیاکانی دەوروبەر کە بنکەکانی پەکەکەی تێدا هەڵکەوتووە ، ڕەخنەی لە تورکیا گرتووە .
تورکیا کە ئامادەبوونی ئەندامانی پەکەکەی لە خاکی خۆیدا بە نایاسایی راگەیاندووە ، ئامانج لەم پەلامارانەی دامەزراندنی ئاسایشی سنوورەکان و رێگرتن لە پەلاماری تیرۆریستیی راگەیاندووە .
بەرلەوەش پەرلەمانی تورکیا لە مانگی ئوکتوبردا فەرمانی سەربازیی جێبەجێ کردنی هەڵمەتی سنووریی لە دژی دوژمنانی لە سوریا و عێراق درێژ کردبووەوە .
وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق بە رەخنەگرتن لە پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا ، ئەم کارانەی تورکیای پێشێلکەریی سەروەریی نیشتمانیی عێراق زانیوە .