کانونی یه‌که‌م 23, 2018 07:40 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پەرلەمانی عێراق بە گوازرانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لە سوریاوە بۆ هەرێمی کوردستان

لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی عێراق ، گوازرانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لە سوریاوە بۆ هەرێمی کوردستانی بێ هاواهەنگیی لە گەڵ حکومەتی ناوەندیی بەغدا ، وەک داگیرکاریی و پێشێلکردنی سەروەریی عێراق زانی .

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی کەناڵی ئەلعالەم ، لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوە بە بڵاوبوونەوەی هەندێ راپۆر لە بارەی گوازرانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لە سوریاوە بۆ هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، واشنگتۆن بۆی نیە رێککەوتنی ستراتژیکی خۆ لە گەڵ بەغدا بۆ گواستنەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لە سوریاوە بۆ عێراق بقۆزێتەوە .

 حزبوڵڵاا عێراقیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک چوونەدەری لەشکەریانی ئەمریکا لە سوریای وەک هەوڵی ئەم وڵاتە بە یارمەتی سعودی و ئیمارات بۆ قایمکردنی ئامادەبوونی داعش لە ناوچەکەدا زانی .

 هەواڵدەریی ئەناتۆلی بەر لەوە راپۆری دا ، نزیکەی 100 لۆری هەڵگری کەلوپەلی سەربازیی ئەمریکا لە دەروازەی سنووریی سێملکاوە ، سوریایان بەرەو عێراق بە جێ هێشتووە .

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، چوارشەممەی رابردوو لە یادداشتێکی توئیتری خۆێدا لە چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لە سووریا هەواڵی دا. ئەمریکا بە بیانوی بەرەنگار بوونەوەی گروپە تیرۆریستەکان بەشێوەی نایاسایی بەبێ ئیزنی دەوڵەتی سووریا لە سووریا بەشداری سەربازی هەیە . کاربەدەستانی سووریا زۆرجار پیداگریان کرد ، کردەوەکانی ئەمریکا لە سووریا وەکوو داگیر کردنی خاکی ئەم وڵاتەیە .

سەرپەیڤ