کانونی یه‌که‌م 26, 2018 17:41 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق بۆ ئیدانەکردنی پەلاماری تیرۆریستی لە لیبیا

وەزارەتی دەرەوەی ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر بینای وەزارەتی دەرەوەی لیبیا کە دوابەدوای ئەوە چەند کەس کوژران و بریندار بوون، بە توندی ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێراق لە بەیاننامەیەکەی دا وێڕای ڕاگەیاندنی پەیامی سەرەخۆشی  بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە، لەگەڵیان هاوخەمی دەربڕیوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێراق هەروەها پێداگری کرد : بەغدا لە هەوڵەکانی لیبی بۆ دامەزرانی ئاسایش و سەقام لەم وڵاتە داکۆکی دەکات.

چوار کەسی چەکدار بەیانی ڕۆژی سێ شەممە چوونە نێو بینای وەزارەتی دەرەوەی لیبیا لە ترابلوس و دوای تەقە کردن دەستیان دایە تەقینەوەی خۆکوژی . لەم پەلامارە تیرۆریستییە سێ کەس کوژران و نۆ کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ