کانونی دوھەم 06, 2019 17:06 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی فڕاکسیونی پەرلەمانی سائیرونی ئێراق لە گەڵ ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا

فڕاکسیونی پەرلەمانی سائیرونی ئێراق سەر بە ڕەوتی سەدر ئامادە بوونی سەربازانی ئەمریکایی لە ئێراقی بە پێشێلکەری دەسەڵاتداریەتی ئەو وڵاتە زانی .

مێدیا خۆجێیەکانی ئێراق هەواڵگەلێکیان لە مەڕ ئامادە بوونی ئاستین ڕینفورس  فەرماندەری هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بە ناو  دژە داعش  لە ئێراق  هاوڕێ لە گەڵ  بڕێک لە ئەفسەرانی ئەمریکایی  هاوکات لە گەڵ ساڵوەگەڕی  چوونەدەری  سەربازانی  ئەمریکایی لە ئێراق بڵاو کردەوە  کە ڕووبەڕووی کاردانەوەگەلێکی زۆر لە کۆد و کۆمەڵگا سیاسی و جەماوەریەکان بووە وە .  بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی  هەواڵدەری مێهر حەمدوڵڵا ئەڵڕکابی وتەبێژی فڕاکسیونی  پەرلەمانی سائیرونی ئێراق بە دەرکرانی بەیاننامەیک جەختی کرد  ئامادە بوونی  سەربازانی ئەمریکایی لە بەغدا سیمای ناحەزی  ئەمریکای ئاشکرا کرد  دەوڵەتێک کە هەموو یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات . ئەلڕکابی   وتیشی  هەڵوێستی  فڕاکسیونی پەرلەمانی سائیرونی ئێراق بۆ نەیاریەتی لە گەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا   پاوە جێیە  و ئەو وڵاتە ڕێز ناگرێت لە دەسەڵاتداریەتی  وڵاتان و کەرامەتی نەتەوەکان. پێشتر و بە چوونی  ژۆمارێکی زۆر  لە سەربازانی ئەمریکایی لە سووریا بۆ بنکەی عەینولئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباری ئێراق  دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا بە ئامادە بوون لەو بنکەیە  26 دیسامبر   ڕایگەیاند :  نایەوێ سەربازانی ئەمریکایی جێگیر لە ئێراق لەو وڵاتە دەر بکات .  وتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕووبەڕوو بووەوە  لە گەڵ شەپۆلی بەربڵاوی ناڕەزایەتی کەسایەتیەکان  پارتەکان و گرووپە سیاسیەکانی ئەو وڵاتە بۆ وێنە پەرلەمانی ئێراق .

سەرپەیڤ