کانونی دوھەم 07, 2019 13:20 Asia/Tehran
  • نەیارەتی عەشیرەکانی ئەنبار لەگەڵ گەڕانەوەی خێزانە داعشیەکان بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکان

وتەبێژی ئەنجومەنی عەشیرەکانی پارێزگای ئەنبار (رۆژاوای عێراق) جەختی کرد لەسەر نەیارەتی خەڵکی ئەو پارێزگایە لەگەڵ گەڕانەوەی خێزانە داعشییەکان بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکان.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس؛ "سەفیان عیساوی" وتەبێژی ئەنجومەنی سەرۆک عەشیرەو تایفەکانی پارێزگای ئەنبار رۆژی یەکشەممە بەدەربڕینی نیگەرانی لە گەڕانەوەی خێزان و بنەماڵەی داعشییەکان بۆ ناوچە ڕزگاربووەکانی ئەو پارێزگایەو گەڕانەوەی گرووپە نهێنییە ترۆریستیەکان، وتی: نەیارەتی عەشیرەکان، دەزگەی ئاسایش و حکومەت بۆ پێش گرتن بە چالاکی دووبارەی تیمە ترۆریستییەکانی داعشە.

بەقسەی وتەبێژی عەشیایری ئەنبار، هێزە ئاسایشیەکان خەریکی تاووتوێی زانیاریی هاوپێوەند بە خێزان و بنەماڵەکانی دانیشتوو لە ئۆردوگای بزینز، عامرییەو حەبانییەن هەتا ئەو خێزانانەی منداڵەکانیان هاوکاریی داعشیان نەکردووە، بتوانن بگەڕێنەوە ناوچە ڕزگارکراوەکان.

هێزە چەکدارەکانی عێراق نۆڤمبەری٢٠١٧ شاری "ڕاوە" دواپێگەی داعش لە پارێزگای ئەنباریان ڕزگار کرد کە بەکۆنترۆڵکرانی ئەو شارە شکستی سەربازیی داعش لە عێراق ڕاگەیێندرا.

سەرپەیڤ