کانونی دوھەم 09, 2019 08:45 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی لانیکەم سێزدە کەس لە تەقینەوەیەک لە

تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لەشاری "تکریت" ی سەربە پارێزگای سەلاحەدین لە باکوری عێراق، لانیکەم سێ کوژراو و دە برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سەرچاوە ئاسایشییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، ئەو ئۆتۆمبیلە سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە لەناوچەی "ئەلئەقواس" ی شاری تکریت تەقیوەتەوە.

سەرباری شکستی گرووپی ترۆریستیی داعش لە عێراق، هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ئامادەن و بەشێوەی پرژ و بڵاو هەوڵی ترۆریستیی ئەنجام دەدەن.

گرووپی ترۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤ ـەوە بەپاڵپشتیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانانی رۆژاوایی و عەرەبیی ئەو وڵاتە بۆ وێنە عەرەبستان بەهێرش کردنەسەر عێراق، بەشگەلێکی بەرفراوانی ناوچە باکوری و رۆژاواییەکانی ئەو وڵاتەیان داگیرکردو تاوانکاریی زۆریان ئەنجام داو پاشان عێراق داوای لە ئێران کرد یارمەتی بەغدا بدا لەبەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان.

هێزە عێراقییەکان بەیارمەتی ڕاوێژکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران١٧ی نۆڤمبەری٢٠١٧ توانیان شاری "ڕاوە" لە پارێزگای ئەنبار (ڕۆژاوای عێراق) و دواپێگەی داعش لە عێراق، ڕزگار بکەن. بە کۆنترۆڵ کرانەوەی ئەو شارە بەکردەوە داعش لە عێراق شکستی پێ هێنرا.