کانونی دوھەم 09, 2019 13:06 Asia/Tehran
  • هێزە عێراقییەکان سەرکردەیەکی داعشیان لە سلێمانی قۆڵبەست کرد

بەپێی ڕاپۆری میدیایەکی ئاسایشی عێراق ؛ هێزەکانی ئیدارەی گشتیی هەواڵگریی وئاسایشی ئەو وڵاتە توانیویەتی سەرکردەیەکی داعش لە سلێمانی کە پێشتر هەوڵی تاوانکارانەی زۆری لە دیالە ئەنجام داوە، قۆڵبەست بکات.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە بەغداد ئەلیەوم؛ ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق ڕۆژی سێ شەممە بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئیدارەی هەواڵگریی وئاسایشی ئەو وڵاتە لەپارێزگای سلێمانی توانیان یەکێک لە سەرکردەکانی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو پارێزگایە قۆڵبەست بکەن.

بەگوێرەی ئەوەی وا لەو بەیاننامەدا هاتووە، سەرکردەکەی داعش بەپێی زانیاریی ورد کە دەسخراوەو لەڕێی هاواهەنگیی ئیدارەی هەواڵگری وئاسایشی پارێزگا سنوریەکانی سلێمانی لەباکور و دیالە لەڕۆژهەڵاتی عێراق کە هەردووکیان سەربە ئیدارەی گشتیی هەواڵگریی و ئاسایشی ئەو وڵاتەن، قۆڵبەست کراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق لەبەیاننامەکەیدا هەروەها پێی داگرتووە، سەرکردەی گیراوی داعش، هەوڵی تاوانکارانەی زۆری لە پارێزگای دیالە لەدژ هێزە ئاسایشییەکان و شارومەندانی بێتاوان ئەنجام داوە.