ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێویستی به گفتوگۆ و لێکگه‌یشتنێکی تازه هه‌یه
سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی:"ئه‌م ناوچه‌یه پێویستی به گفتوگۆ و لێکگه‌یشتنێکی تازه هه‌یه لە نێوان تەواوی پێکهاتەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی."
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام پێشوازیکرد لە مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و دۆخی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە: بەرهەم ساڵح و مایک پەمپەئۆ له‌و کۆبوونه‌وهدا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە و په‌یوه‌ندی نێوان عیراق و ئه‌مەریکا گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا.
سەرۆک کۆماری عێراق جەختیشی کرد که "ئه‌م ناوچه‌یه پێویستی به گفتوگۆ و لێکگه‌یشتنێکی تازه هه‌یه لە نێوان تەواوی پێکهاتەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی و نه‌هێشتنی بارگرژیی و چه‌سپاندنی دۆخێکی ئارام که له خزمه‌تی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا بێت به‌گشتی".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی عێراق و ئه‌مەریکا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژەی به گرنگی ئه‌و په‌یوه‌ندیه کرد له نێوان هەردوو وڵات، هاوکات پەرەپێدان و پێشخستنیشی له هه‌موو بواره‌کاندا به پێویست زانی به تایبه‌ت بەشداریکردنی ئەمەریکا لە بنیادنانەوەی عێراق و سەرپێخستنەوەی ئابووری و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی وڵات و باشترکردنی توانای سه‌ربازی.
لای خۆیەوە مایک پەمەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سووربوونی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ هێشتنەوە و به‌هێزکردنی پەیوەندییەکی تایبەت لەگەڵ عێراق لە هه‌موو ئاستەکاندا، هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی وڵاته‌که‌شی بۆ بەگژاچوونەوەی داعش و مه‌ترسی تیرۆرستان به گشتی لە عێراق و تەواوی ناوچەکە دووپاتکرده‌وه.