کانونی دوھەم 13, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • بەغدا جم و جووڵە سەربازیەکانی ئەمریکا لە مووسڵ وە درۆخستەوە

وەزارەتی بەرگری ئێراق هەواڵی بڵاو کراوە سەبارەت بە دامەزراندنی هێزە ئەمریکاییەکان لە شاری مووسڵ لە ناوەندی پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئەو وڵاتە وەدرو خستەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی مێهر ناوەندی زانیاری گەیاندنی  وەزارەتی بەرگری ئێراق  ڕایگەیاند هەواڵی بڵاو کراوە سەبارەت بە جێگیر بوونی   سەربازانی ئەمریکایی لە بنکەکانی مووسڵ و دەرکردنی هێزە ئاسایشیەکان و حەشدی شەعبی ڕاست نیە . هاوکات لە گەڵ گەڵاڵەی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی  لە سووریا هەواڵ و ڕاپۆڕتگەلێک سەبارەت بە   جم و جوڵی سەربازی ئەمریکا لە ناوچە جوراوجروەکانی   ئێراق بڵاو بووەوە . بە چوونی ژومارێکی زۆر   لە هێزە ئەمریکاییەکان لە سووریا بۆ ناو بنکەی  عەین و ئەلئەسەد  لە ڕوژئاوای  ئەنباری ئێراق  ،دوناڵد تڕەمپ چوارشەمە 26 دیسامبر  بە ئامادە بوونی لەو بنکە  ڕایگەیاند  بە نیاز نیە  کە سەربازانی ئەمریکایی  جێگیر لە ئێراق لەو وڵاتە بباتە دەرەوە .  ئەو وتانەی  سەرۆک  کۆماری  ئەمریکا  ڕووبەڕوو بووەوە لە گەڵ  شەپولی بەربڵاوی ناڕەزایەتی کەسایەتیەکان و تاقمە سیاسیەکانی ئێراق .

سەرپەیڤ