کانونی دوھەم 15, 2019 13:58 Asia/Tehran
  • پێداگریی

سەرۆک کۆماری ئێراق لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدا وتی: ئێران و ئێراق خاوەنی پێگەیەکی گرینگن لە ناوچەکەدا و دەسەڵاتێکی بەربڵاویان لە نێو وڵاتانی عەرەبی و ناوچەدا هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "بەرهەم ساڵح" شەوی ڕابردوو لە دیداری "محەممەد جەواد زەریف" وەیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد لە سەر گرینگایەتیی بەهێزتر کرانی پێوەندییەکان لەگەڵ تاران و  وتی: ئەو بابەتە نەک هەر لە ئاراستەی قازانج و بەرژەوەندی دوو گەلدایە بەڵکوو بە سوودی ئاسایش و پاوەجێی سەرجەم ناوچەکەیە.

سەرۆک کۆماری ئێراق هەروەها تەنیا ڕێگای چارەسەر کرانی کێشەکانی ناوچەی بە وتووێژ و دانوستان پێناسە کرد و  وتیشی: وڵاتانی ناوچە بۆ دەرباز بوون لە قەیرانی جۆر بەجۆر پێویستیان بە وتووێژی بەرامبەر هەیە و ئەوەش ئەرک و ئەستۆگرییی ئەوانی بەرامبەر بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکان قورستر کردووە .

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەو دیدارەدا جەختی کرد لە سەر هۆگریی تاران بە پەرە پێدانی هاوکاری و هەواهەنگی دوولایەنە لەگەڵ ئێراق.

زەریف وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قۆناغی بەردەم و قۆناغی بنیاتنانەوەیشدا هەر وەک جاران لە هەموو بوارێکدا پشتیوانی دەوڵەت و گەلی ئێراق دەبێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە مەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێراقی و ئامادەبوون لە سێ کۆبوونەوەی بازرگانیی چالاکانی ئابووریی بەشی نادەوڵەتی دوو وڵات لە بەغدا، سلێمانی و کەربەلا گەیشتە ئێراق.

زەریف لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ "بەرهەم ساڵح"ی سەرۆک کۆمار و "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیران، "محەممەد حەلبووسی" سەرۆک پەرلەمان، "محەممەد عەلی حەکیم " وەزیری دەرەوە، "سەید عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەت، شێخ "ئەکرەم کەعبی" بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی "النجباء"  و "هادی عامری" سەرۆکی فراکسیۆنی "البناء" ی ئێراق دیدارکردووە و لە کۆبونەوەی گەروەی چالاکانی ئابووریی ئێران و ئێراق لە بەغدا وتاری پێشکەش کردووە.