کانونی دوھەم 15, 2019 18:24 Asia/Tehran
  • ڕاهێنەری ئێراقی: یاری لەگەڵ ئێران زۆر تایبەت نییە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێراق وتی : یاری لەگەڵ ئێران یارییەکی تایبەت نییە بەڵام ئێمە بۆ بردنەوە یاری دەکەین.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری نێردراوی مێهر بۆ ئیمارات، سێرکو کاتانچ، لە پرێس کۆنفرانسێک بەرلە یاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێراق و ئێران لە قۆناخی تاقمی پێشبڕکێکانی  موندیاڵی  گەلانی ئاسیا بە ئامادەبوون لەنێو کۆڕی پەیامنێران لە کۆنفرانسی یاریگەی ئالی مەکتومی دوبەی وتی: سبەینێ یارییەکی گرینگمان هەیە  .

بەرلەم  شەش ئیمتیازمان وەرگرتووە و بردنەوەمان حەتمییە.

لەبەرئەمەش ئەم یارییە زۆر تایبەت نییە و دەچین کە پێشبڕکێکان ئەنجام بدەین و بۆ بردنەوە دەچینە مەیدان.

ناوبراو وتیشی : یاریزانی بریندارمان نییە و دەمانەوێ  یارییەکی باش ئەنجام بدەین.