عێراق لە گەمارۆکان دژی ئێران پشتی تاران بەر نادات
باڵوێزی پێشووتری ئێران لە عێراق وتی: ئەمریکا سەرەڕای هەبوونی بڕێک ئیمکانات و ئامێر بۆ گوشار خستنە سەر دەوڵەتی عێراق بۆ هاوکاری نەکردنی ئێران ئاکامێک لە ئەو سیاسەتە ناگرێت.
حەسەن کازمی قومی باڵوێزی پێشووتری ئێران لە عێراق لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە گوشار هێنانی ئەمریکا بۆ دەوڵەتی عێراق بۆ هاوکاری نەکردن لە گەڵ ئێران لە بوارە جیاوازەکان و پەێڕەو کردنی سیاسەتی گەمارۆکان دژی ئێران، ئاشکرای کرد: ئەوەی بۆ عێراق گرنگایەتی هەیە دابین کردنی پێداویستی و بەرژەوەندی ئەو وڵاتە و تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکانی خۆی لە گەڵ دراوسێیەکانی لەوانە کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ عێراقییەکان زیاتر لە ئەوەی کە بیر لە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕوانگەکانی ئەو وڵاتە بکەنەوە، خوازیاری دابین کردنی بەرژەوەندی خۆیانن و لە سەر ئەو باوەڕەن کە بەرژەوەندی وڵاتەکەیان لە پێوەندی هەرچی باشتر و زیاتر لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و لەوانە ئێران، دابین دەبێت.
باڵوێزی پێشووتری ئێران لە عێراق زیادی کرد: لە لایەکی تریشەوە عێراقییەکان ئەوە دەزانن کە تەنیا وڵاتێک کە بە بێ هیچ چاوەڕوانیەک و لە ناخی دڵەوە لە قەیرانەکانی عێراقدا یارمەتیدەری خەڵکەکەی و دەوڵەتەکی بووە ئەوا کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
کازمی قومی بە وتنی ئەوەی کە عێراقییەکان ئاکامی کاری ئەمریکا لە خاکی ئەو وڵاتەی زۆر خراپ وەسف دەکەن، وتی: عێارقییەکان بینیان کە لە کاتیداگیر کردنی عێراقەوە لە لایەن ئەمریکاوە، ئەوان بە دوای سەپاندنی ئیرادە و خواستەکانی خۆیان بە سەر دەوڵەتی تازە پێ گرتووی عێراق بوون و لە کۆتاییدا ئەوەی کە عێراقییەکان بە باشی ئەو پرسە دەزانن کە ئەمریکا لە گرووپە تیرۆریستییەکان و بە تایبەت دائش کە تا سەروبەندی داگیر کردنی پێتەختی عێراق هاتبوونە پێشەوە، پاڵپشتی کرد.
ناوبراو وتیشی: ئەوان بە ڕاشکاوانە بینیان کە ئەمریکا لە سەر هیچ یەکە لە بەڵێنەکانی بە دەوڵەتی عێراق بۆ شەڕ دژی گرووپە تیرۆریستییەکان نەوەستا، ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە بەرپرسانی ئەمریکا دانیان بە پێکهێنانی داعش دانا.
باڵوێزی پێشووتری ئێران لە عێراق وتیشی: ئەمڕۆکە عێراق شکست و ڕووخانی هەیبەتی ئەمریکا دەبینێت و چی دیکە ئەمریکای بە وڵاتێکی باوەڕ پێکراو نابینێت.
کازمی قومی درێژەی دا: سیاسەتی عێراق تۆکمە کردنەوەی پێوەندی هەمە لایەنە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و زیاد کردنەوەی هاوکارییەکان لە بوارە جیاوزەکان دەبێت و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا بە هۆی بڕێک ڕێکارەوە کە لە بەردەستیدایە لەوانە سیستەمی بانکی عێراق کە پێوەندی زیادی لە گەڵ ئەمریکا هەیە دەتوانێت گوشاریان بخاتە سەر تا لە سیاسەتی گەمارۆکان دژی ئێران لە گەڵ ئەمریکا هاوکاری بکات.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا سەرەڕای هەبوونی بڕێک ئیمکانات و ئامێر بۆ گوشار هێنان بۆ دەوڵەتی عێراق بۆ هاوکاری نەکردنی ئێران ئاکامێک لە ئەو سیاسەتە ناگرێت و عێراقییەکان شکست دەدات، وتی: پەرە سەندنی پێوەندی و هاوکارییەکانی نیوان ئێران و عێراق لە داهاتوودا زیاتر دەبێتەوە و ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە ئێمە ئەبێ هەوڵ و کاری جیدی و زۆر بگرینە پێش.
باڵوێزی پێشووتری ئێران لە عێراق زیادی کرد: ئێمە بە دڵناییەوە پێویستمان بە ڕێکخستن و پلان ڕێژی پتەو و درێژ خایەن بۆ ئاسانکاری دۆخ بۆ بەرز کردنەوەی هاوکارییەکان لە بواری بازرگانی لە گەڵ عێراق هەیە و هەروەها لابردنی لەمپەرەکانی ئێستا کە لە سەر ڕێگامانە.