کانونی دوھەم 18, 2019 18:35 Asia/Tehran
  • ڕێکنەکەوتنی هەولێرو بەغدا سەبارەت بە  ڕێژەی  ڕاستەقینەی هێزی پێشمەرگە

جێگری فەرماندەری ستافی ئۆپەراسیۆنیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە هەولێرو بەغدا لەسەر ڕێژەی ڕاستەقینەی هێزی پێشمەرگە ڕێکک نەکەوتوون، جەختیکرد کە بووجەی دیاریی کراو بۆ هێزی پێشمەرگە لە بووجەی ٢٠١٩ ـێ عێراق، بۆ دابینی پێویستییەکانیان پڕ بە پێست نییە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێسەوە، قەهرەمان کەماڵ لە وتووێژ لەگەڵ  ماڵپەری دەنگ وباسی ئێس- ئێن- ئێن دا گوتی کە دەوڵەتی عێراق لە بووجەی ٢٠١٩ـی عێراق ٦٧ ملیار دیناری وەکوو بووجە بۆ دانی مووچەی هێزی پێشمەرگە تەرخان داوە، بەڵام ئەم بووجەیە بەشی دانەوەی مووچەی سەرجەم هێزی پێشمەرگە ناکات. جێگری فەرماندەری ستافی ئۆپەراسیۆنی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی کە هۆی تەرخان دانیی ئەم  بڕە پارە کەمە وەکوو بووجە و حەقدەستی هێزەکانی پێشمەرگە ئەمەیە کە دەوڵەتی عێراق  و هەرێمی کوردستان هێشتایش لە سەر ژمارەی ڕاستەقینەی هێزەکانی پێشمەرگە بە ڕێککەوتن نەگەییشتوون.

 قارەمان شیخ کەماڵ جەختیکرد کە ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەسە و بووجەی دیاریکراو لە لایەن دەوڵەتی عێراق، تەنیا بەسی دانەوەی مووچە بە ٧٠ و یان ٨٠ هەزار هێز دەکات. هەروەها گوتیشی کە ئەم بووجەیە نادرێت بە وەزارەتی پێشمەرگە و لە چوار چێوەی بووجەی هەرێمی کوردستان ئەدرێت بە دەوڵەتی هەرێم.