کانونی دوھەم 21, 2019 18:02 Asia/Tehran
  • خستنە گەڕی  ناوەندی پیشانگەی هەمیشەیی ئێران لە بەغدا

یەکەمین ناوەندی هەمیشەیی پێشانگەیی ئێران لە وڵاتێکی بیانی لە بەغدای پێتەختی عێراق کەوتە گەڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ناوەندی هەمیشەیی پێشانگەیی بازاڕیابی هەناردە کردنی کاڵا ئێرانیەکان لە عێراق ئەمڕۆ دوشەممە بە بەشداری " سەیید موسی عەلیزادە تەباتەبایی" جێگری باڵوێزی ئێران لە بەغدا " وەلید حەبیب موسەوی" جێگری وەزیری تیجارەتی عێراق و کۆڕێک لە چالاکانی ئابووری دوووڵات لە شوێنی هەمیشەیی پێشانگەکانی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتە گەڕ. لەم ناوەندەدا بڕیارە هەرحەوتە پێشانگەیەکی پسپۆڕی لە بەشە جۆربەجۆرەکان بەڕێوە بچێت کە وێڕای عەرزە وناساندنی دوایین بەرهەم ودەستکەوتەکانی کۆمپانیە ئێرانیەکان، بواری پێوەندی باشتر، بازاڕیابی وهاوکاری لەگەڵ لایەنە عێراقیەکانیش دابین بکرێت. سەیید موسا عەلیزادە تەباتەبایی جێگری باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە پەراوێزی خستنە گەڕی ئەم ناوەندە پێشانگەییە وتی: ناوەندی پێشانگەیی هەمیشەیی ئێران لە بەغدا کردەوەیەکی گرینگ لە پێناوی بەهێزکردنی پێوەندی ئابووری دوووڵاتە. وەلید حەبیب موسەوی جێگری وەزیری تیجارەتی عێراق یش لە پەراوێزی کرانەوەی ناوەندی پێشانگەی هەمیشەیی ئێران لە بەغدا بە ڕێزگرتن لە هەڵوێست وپشتیوانیەکانی ئێران لە عێراق، خستنە گەڕی ئەم ناوەندەی بە هەنگاوێکی گرینگ بۆ ئاشنایی هەرچی زیاتری چالاکانی عێراقی لەگەڵ بەرهەم وتواناییەکانی پێشەسازی وبەرهەم هێنانی ئێران ناوبرد.

سەرپەیڤ