کانونی دوھەم 25, 2019 13:10 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو تیرۆریستی داعشی لە پێتەختی ئێراق

دوو تیرۆریستی داعشی لە شەڕ و پێکدادانیان لەگەڵ پۆلیسی لە بەغدای پێتەختی ئێراق کوژران و یەک کەسیش گیرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئیرنا؛ پۆلیسی فدراڵی ئێراق بە کەڵک وەرگرتن لەو راپۆرتە هەواڵگرییانەی گەیشتبوویە دەستیان لە هەڵمەتێکدا پەلاماری حەشارگەی چەن تیرۆریستی داعشی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ دوو چەکی کڵاشینکۆف لە تیرۆریستان وەرگیرا.

وێڕای دابەزینی بەرچاوی هەژماری پەلامارە تیرۆریستییەکان لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا پاش راگەیاندرانی شکستی سەربازیی داعش، چاوەدێران و کارناسانی سیاسی و ئاسایشیی ئێراق لە هەفتەکانی ڕابردوودا نیگەرانیان دەربڕیوە بەرامبەر بە هاوکات بوونی پەرەسەندنی جم و جۆڵەکانی داعش، پاشماوەکانی حیزبی بەعس و هەروەها جم و جۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە هەفتەکانی ڕابردوودا  و پاشان سەفەری نهێنیی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بنکەیەکی سەربازیی لە باکووری ئێراق.

سەرپەیڤ