کانونی دوھەم 25, 2019 17:54 Asia/Tehran
  • پیداگری ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لە سەر هەڵوێستی پاوەجێی بەغدا لە مەڕ پشتیوانی کردن لە فەلەستین

" ئەکرەم ئەلکەعبی" ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێڕاق لەبەیاننامەیەکدا لەسەر هەڵوێستی پاوەجێ و نەگۆڕی دەوڵەتی بەغدا لە هەمبەر فەلەستین پێداگری کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما ئەکرەم ئەلکەعبی ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی نیشتمانیی فەلەستین بە سەرۆکایەتیی " عومران ئەلخەتیب " بە رەت کردنەوەی هەرجۆرە ئاسایی کردنەوەیەکی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند : گۆڕدرانی دەوڵەتەکان لە عێراق نەبووەتە هۆی گۆڕدرانی هەڵوێستی ئەم وڵاتە لە مەڕ فەلەستین وناشبێت. کەعبی بە ئاماژەدان بە پیلانی بڕیک لە لایەنە بەکرێگیراوەکان کە هەوڵ دەدەنوا بنوێنن کە گوایە هەڵوێستی عێراق گۆڕدراوە، وتی: عێراق ئیسراییل بە فەرمی ناناسێت و لەگەڵی دا پێوەندی دیپلۆماتیکی نیە . پیشتر زانایانی یەمەن ، فەلەستین ، عێراق و لوبنان لە بەیاننامەیەکی هاوبەش هەرجۆرە ئاسایی کردنەوەیەکی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنییان بە حەرام زانی وەک خەیانەت بە پیرۆزایەتی موسولمانان ھێنایانە ئەژمار.

سەرپەیڤ