کانونی دوھەم 25, 2019 18:16 Asia/Tehran
  • عادڵ عەبدولمەهدی: بەرەڤانی لە نەتەوەی فەلەستین ئەرکی عێراقیەکانە

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەڤانی کردن لە مافی گەلی فەلەستین وپرسە ڕەواکانی ئەو گەلەی وەک ئەرک و واجیبێکی سەرشانی خەڵکی عێراق ناوبرد .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم" عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ" عیمران ئەلخەتیب" سەرۆکی لێژنەی برایەتیی پەرلەمانی فەلەستین وعێراق وتی؛: ئەم وڵاتە هەڵوێستێکی ڕوون و بەردەوامی لەمەڕ لە بەرەڤانی لە نەتەوە وگەلی فەلەستین هەیە . سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە فەلەستین لە ناودڵی هەر عێراقیەک دا جێگای هەیە وتی:دەوڵەتی بەغدا ئامادەی هاوکاری وچالاک کردنەوەی لێژنەی برایەتی پەرلەمانی فەلەستین وعێراقە. سەرۆکی لێژنەی فەلەستینیش بە ڕێز گرتن لە گوڕانکاریەکانی دێموکراتیکی ئێستاکە لەعێراق و هەڵوێستی لاگرانەی گەلی عێراق لە برایانی فەلەستینی لەمەڕ سەرکەوتنی عێراق بەسەر تیرۆریسم رەزامەندی دەربڕی. خەتیب وێڕای پشتیوانی کردن لە عێراقێکی گەشەدارو ھێزمەند لە سەر شکست ھێنانی مەبەست وئامانجی تیرۆریستان لە عێراق لەمەڕ لاوازکردنی ڕۆڵی عێراق و پەک خستنی بزوتنەوەی ئابووری پێی داگرت.

سەرپەیڤ