کانونی دوھەم 27, 2019 17:32 Asia/Tehran
  • حەوت کوژراوو بریندار لە تەقینەوەیەکی باکووری عێراق دا

تەقینەوەی بۆمبا لە باشوری شۆرەقاتی سەربە پارێزگای سەلاحەددینی باکوری عێراق، دوو کوژراوو پێنج برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی تەسنیم، ئەم بۆمبایە لە تەنیشتی جاددەیەکی نزیکی گوندی خانوکە لە باشووری شاری شرۆقات تەقیوەتەوە.

لە نۆھەمی دیسامبەری ڕابردووش دا تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە شاری تەکریتی پارێزگای سەلاحەددینی عێراق ، لانیکەم سێ کوژراوو دە برینداری لێ کەوتەوە.

سەرباری تێکشکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە دیسامبەری ٢٠١٧ لە عێراق دا، کەچی ھێشتا کۆمەڵێک لە بەرماوەکانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق خۆیانیان حەشار داوەو جاروبار بە شێوەی پرژو بڵاو هێرشێکی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە .

 

 

 

 

سەرپەیڤ