کانونی دوھەم 27, 2019 17:44 Asia/Tehran
  • وشداری دانی عێراق بە ڕژێمی زایونی لە بارەی دەرەنجامی ھەرچەشنە شاڵاوێکی  شیمانەیی

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق لە بارەی دەرەنجامی ھەرچەشنە شاڵاوێکی شیمانەیی وشداری دایە ڕژێمی زایونی.

عەلی جەببار ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی مەعلومە وتی: ئەگەر بێتوو ئامانجی ڕژێمی زایونی لە مەڕ پەلاماردانی خاکی عێراق بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوە ھەستیارە چاودێرەکانەوە بسەلمێندرێت، دەوڵەتی عێراق ھەنگاوی پێویست لەم بوارەدا ھەڵدەگرێت.

عەلی جەببار وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕژێمی زایونی ناوێرێ ھێرشی ئاسمانی بکاتە سەر خاکی عێراق ، وتیشی: لە ڕێککەوتنی بەغدا-واشێنگتۆنیش دا ھاتووە کە لایەنی ئەمریکی لە سەریەتی وەڵامی ھەرچەشنە شاڵاوێکی بیانی و یان ئیسرائیل بداتەوە.

ڕۆژنامەی زایونیشتیی جرۆزاڵم پۆست ڕۆژی پێنج شەممە نووسی: بە توند بوونەوەی ھەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ پچڕاندنی ڕێگای دەست ڕاگەییشتنی زەوینیی ئێران بە سووریاو لوبنان، عێراق بووەتە ئامانجێکی شیمانەیی بۆ ھێزشی سەربازییانەی تەلەبیب.

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش پێشتر لە دیداری عادڵ عەبدولمەھیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا ڕایگەیاند بوو: ڕژێمی زایونی بە تەمایە مۆڵگەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بکاتە ئامانج.

سەرپەیڤ