کانونی دوھەم 27, 2019 17:56 Asia/Tehran
  •  عەمار حەکیم : دامەزراوە نێونەتەوەییەکان پێبەندی پرسی فەلەستین بن

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ئێراق ، داوای لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کرد پێبەندی بەرپرسایەتی خۆیان بن لە هەمبەر وەرگرتنی مافی نەتەوەی فەلەستین .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی   یەکشەمەی ئیرنا " سەید عەمار حەکیم  ڕێبەری  ڕەوتی  حیکمەی نیشتمانی  ئێراق  و سەرۆکی فڕاکسیونی  چاکسازی  و بنیاتنانی   ئەو وڵاتە لە  دیداریدا لە گەڵ   ئەجومەنی  فەلەستینی  ئەندامی لێژنەی     پەرلەمانی  دۆستی   ئێراق و فەلەستین  لە بەغدا  یەکپارچەیی  نەتەوە  و ڕێبەرانی  فەلەستین  و گرینگایەتیەکەی  بۆ وەرگرتنی   مافی نەتەوەی فەلەستین  بە پێویست زانی .  عەمار حەکیم  هەروەها  جەختی کرد لەسەر   لاگری  ئێراق  لە فەلەستین  و پەرەی  پەیوەندیەکان  لە هەموو بوارەکاندا . هەواڵێکی  دیکە  لە ئێراقەوە  ئەوەیە  کە   شاندی پلەبەرزی بریتی لە شەش   وەزیر  و سەرۆکی گشتیی  بانکی ناوەدی  ئەردەن  هاوڕێ لە گەڵ ژومارێک  لە بازەرگانانی  ئەردەنی    ئەمڕۆ گەیشتە  بەغدا .  بڕیارە  ئەندامانی  ئەو شاندە لە گەڵ کاربەدەستانی  ئێراقی  دیدار و سەبارەت بە  پەرەی  پەیوەندیەکانی  دوو لایەنە  بیروڕا بگۆڕنەوە . عەبدوڵڵای   دووهەم    شای  ئەردەن  یەکەمین  بەرپرسی  عەرەبی بوو   لە کاتی  پێکهاتنی  دەوڵەتی نوێ  ئێراق  لە ئوکتو.بری  ڕابردووی  2018 بۆ ئەو وڵاتە  .هێزمەند کردنی  هاوکاری  دوو لایەنە  بۆ وێنە  لە بوارەکانی   ئابووری  و ئاسایشی  لە تەوەرکانی  وتووێژی  کاربەدەستانی  دوو   وڵات بوو .

سەرپەیڤ