شوبات 13, 2019 20:01 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەمریکا لەسەر درێژەی ئامادەبوونی سەربازی لە عێڕاق

سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا جەختی کرد لەسەر پێویستیی درێژەی ئامادەبوونی سەربازیی ئەو وڵاتە لە عێراق.

بەپێی راپۆری هەواڵدەری رۆیتەرز، "پاتریک شاناهان" وتی کە لەدیداری ئەم دواییەی لەگەڵ عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی بەناوبراو داوە، ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لەو وڵاتە بەردەوام دەکرێ.

شاناهان، ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراقی وەک بڕیارێک لەسەر بانگهێشتنی بەغدا لەقەڵەم دا.

ئەوە لەکاتێکدایە کە کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دەستی کردووە بە هەوڵدان لەپێناو پەسەندکرانی یاسای چوونەدەری هێزە بیانییە نایاساییەکان لەوان هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە.

ماوەیەک لەمەوبەریش دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە گوتنی ئەو ڕستەیە کە سەربازانی وڵاتەکەی بۆ چاوەدێری بەسەر چالاکییە ناوچەییەکانی ئێران، لەعێراق ئامادەن، تووڕەیی بەرپرسانی بەغدای هەڵخڕاند.

خەڵک، پارت ولایەنەکان، کەسایەتی ومیدیا عێراقییەکان هەردەم خوازیاری چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیانن بەڵام ئەمریکییەکان وێڕای کەمتەرخەمیی لەحاند ئەو داواکارییەی عێراقییەکان، هەڕەشەو گوڕەشەکان و جم و جۆڵەکانیان لەدژ هێزە جەماوەری و بەرگرییەکانی ئەو وڵاتە لەوان حەشدی شەعبی پەرە پێ داوە.

سەرپەیڤ