شوبات 14, 2019 02:11 Asia/Tehran
  • شەرمەزار کرانی فەرمیی ھێزشەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان

نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھێزشەکانی بەردەوامی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستانی عێراقی شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی کوردستانی عێراق، نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە: عێراق بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ زیانگەیاندن بە وڵاتانی دراوسێی رەت دەکاتەوەو هاوکات سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتەش دەکات.

ڕۆژی چوارشەممە موحەممەد حسەین بەحرولعلوم نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخزاوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتاردانێکدا  لەبەردەم ئەم ئەنجوومەنە لە دانیشتنێکی تایبەت بە دۆخی عێراق پێی داگرت: عێراق خواستی بنیاتنانی پێوەندی پتەوی هەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەریی نیشتیمانی.

نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخزاوەی نەتەوە یەکگرتووەکانجەختی کرد: حکوومەتی عێراق رەتی دەکاتەوە کە خاکەکەی بۆ ئازاردانی وڵاتانی دراوسێی بەکار بھێنرت، بەڵام هاوکات سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان عێراقیش دەکات و بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەزانێت.

موحەممەد حسەین بەحرولعلوم ئەوەشی روون کردەوە کە، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر چەند ئامانجێک لە هەرێمی کوردستان پێشێلکارییەکی ئاشکرایە و کارێکی سەرکۆنەکراوە و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دێتە ئەژمار.

هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بە پاساوی بوونی چەکدارانی پەکەکە بەردەوامە و زیانی گیانی و ماڵیی زۆری بە خەڵکی ئەو گوندانە گەیاندووە.