مەرجەعێکی ئایینیی عێراق باسی شیمانەی سەرھەڵدانی قۆناغی چوارەمی شەڕ دەکات
مه‌رجه‌عێکی ئایینی عیراق رایگه‌یاندووە: ئەمریکا پیلانی ئەوەی بەدەستەوەیە کە عیراق وه‌ک وڵاتێکی وێران بمێنێته‌وه‌و ئەمەش و ئەمەش سەرھەڵدانی قۆناغی چوارەمی شەڕی لێ دەکەوێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، محه‌مه‌د مه‌هدی خالسی، مه‌رجه‌عی ئایینیی شێعەکانی عیراق له وتاری رۆژی هه‌ینیی خۆی دا ڕایگەیاند: سه‌روه‌ریی ناته‌واو و پرۆسه‌یه‌کی سیاسیی سه‌پێنراو و ده‌ستورێکی مینڕێژکراو وایکردوه که بڕیارێکی عیراقییانه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌ده‌ست عیراقییه‌کان نه‌بێت و قه‌یران له دوای قه‌یران به‌رۆکی ئەم وڵاتە بگرێت".
ناوبراو جەختیشی کردووە: ئه‌وه‌ی ئێستا له عیراق دا ڕوو دەدات ئەم وڵاتەی کردووە بە شوێنێکی کاره‌ستبار، ئه‌و کاره‌ساته‌ش له‌و گه‌مارۆیانه‌وه ده‌ستپێکرد که ئه‌مریکا له‌دوای داگیرکردنی کوه‌یت به‌سه‌ر عیراقدا سه‌پاندنی و دیارە پێش لە ھەر ھەوڵدانێک بۆ چاره‌سه‌ر کردن ده‌بێت نه‌خۆشییه‌که ده‌ستنیشان بکرێت و ئەوە نەخۆشییەش ھیچ نییە بێجگە بە ئامادە بوونی ھێزەکانی بیانی و بە تایبەت ئەمریکا لەم وڵاتەدا.
خالسی وتیشی: هێزه شاردراوه‌کانی تاریکی و باڵه ئاشکرا‌کانی ئه‌و هێزانه خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه عیراق به‌مجۆره‌ی ئێستا بمێنێته‌وه و به‌جۆرێکی دیکه جه‌نگ ده‌که‌ن که ده‌کرێـت وەک قۆناغی چواره‌می جه‌نگ ناوببردرێت، بۆیه ناکرێت وڵاتێکی وێران، سیستمێکی وابه‌سته‌کراو به‌ڕێوه‌ی ببات.
ناوبراو پێی دەگرت: تره‌مپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ خۆی دانی به‌وه‌داناوە که هێزه‌کانی له عیراقدا هه‌ن و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی عیراقه، به‌ڵام حکومه‌تی عیراق له‌سه‌ر زاری راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی خۆیەوە باسی ئەوە دەکات کە گوایە هیچ هێزێکی ئه‌مریکا له عیراقدا نییه، بۆیه ئێستا داوا ده‌که‌ین هه‌ر هێزێکی ئه‌مریکا که له عیراق دا هه‌یه ده‌ستبه‌جێ بکشێته‌وه.
بە لەنێو چوونی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق لە دیسامبەری ٢٠١٧، جەماوەری ئەم وڵاتە، کۆتلە سیاسییەکان، کەسایەتی و میدیاکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی لەشکریانی بیانی لەوانە ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیانن، کەچی لە بەرامبەردا ئەمریکییەکان نەک ھەر ئامادەی کشانەوە لەم وڵاتە نین، بەڵکو ھەڕەشەو گوڕەشەو جوڵانەوەکانی خۆشیان دژی جەماوەری عێراق و ھەوڵی لاواز کردنی بنەماکانی بەرگریکارانە و ھێزەکانی پارێزەری وڵات، بەدیاریکراوی، حەشدی شەعبی پەرە پێ داوە.