ئادار 02, 2019 18:42 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی بەربڵاوی حەشدی شەعبی عێراق لە دژی داعش لە ڕۆژهەڵاتی پاڕێزگەی ئەنبار

هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق هەڵمەتێکی بەربلاویان بۆ پاکتاوکردنی ناوچەکانی نێوان سنوورەکانی "سامیرا" هەتا ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی " ئەنبار " لە ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان دەسپێکرد.

بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلعەهد ، بەپێی بەیان نامەی حەشدی شەعبی عێراق ، هەڵمەتێکی هاوبەش لە نێوان ئەم هێزانە لەگەڵ سوپای عێراق لە بەیانی ئەمڕۆشەممە ، لە سێ مێحوەر لە ڕۆژهەڵاتی پاڕێزگەی ئەنبار دەسپێکرا. لە بەیان نامەی حەشدی شەعبی دا هاتووە: ئەم هەڵمەتە بە مەبەستی ڕاوەدونانای ئەندامانی داعش وپاکتاوکردنی ناوچەکانی " بەنی زەید" وئەلرفعیات" لە سنوورەکانی سامیرا ئەنجام دەبێت. هەوالێکی تر ئەمەیە کە " عەلی ئەلبەیاتی" ئەندامی کۆمسیۆنی بالای مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند : فرەتر لە ١٥٠٠ ئافرەتی دەرەوەیی لە ناو گروپی تیرۆریستی داعش لە زیندانەکانی عێراقدان کە بریکیان ئاڵمانیایی وفەرانسین . ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراقیش شەشی فڤۆریە ڕایگەیاندبوو، نێزیک بە حەفتا ژن و١٢٤ مندال لە هاووڵاتیانی ڕووسیا بە تاوانی وابەستە بوون بە گروپی تیرۆریستی داعش لە زیندانێک لە عێراق دان . دەوڵەتی عێراق دێسەمبەری ٢٠١٧ ئازادکرانی سەرزەویەکانی ئەم وڵاتەی لە ژێر داگیر کاری گروپی تیرۆریستی داعش ڕاگەیاند بەلام چالاکی پرژ وبڵاوی ئەندامانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق درێژەی هەیە .

سەرپەیڤ