ئادار 04, 2019 16:32 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی چوارملیۆن ئاوارە بۆ ناوچە ئازادکراوەکان لە داعش لە عێراق

وەزاڕەتی کۆچبەری عێراق ڕایگەیاند : دوای سەرکەوتنی ئەم وڵاتە بەسەر گروپی تیرۆریستی داعش لە یەک ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستاکە ، چوارملیۆن ئاوارە بۆشار و زێدی خۆیان گەڕاونەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، هاوکات لەگەڵ هاتنی شاندێک لە ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچبەری بۆ بەغدا ی پێتەختی عێراق، " ستار نەورۆز" وتەبێژی وەزاڕەتی کۆچبەری عێراق ڕۆژی یەکشەممە وتی: نیزیک بە ٤٦٥ هەزار ئاوارەیش ئێستاکە لە ئۆردوگای ئاوارەکان دەژین. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری ساڵی ٢٠١٨ ژماری هەموو ئاوارەکانی سەرچاوەگرتوو لە پەلاماری داعش لە عێراقی پێنج ملیۆن و٨٠٠ هەزارکەس ڕاگەیاندبوو. هەواڵێکی تر ئەمەیە لە " عەقیل ئەلخزعەلی" جێگری وەزیری ناوخۆی عێراق بە لێکدانەوەی باش وئەرینی لە هاوکاری وهاوئاهەنگی هێزی ئاسمانی عێراق لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی چوارلایەنەی ئاڵووێر کردنی "زانیاریەکان" ئێران ، ڕووسیا ، عێراق وسووریا وتی" بەغدا بە هاوکاری هاوپەیمانەکانی خۆی هەتا ئێستاکە فرەتر لە ١٢٠٠ جار تیرۆریستە داعشیەکان لە ناو خاکی سووریای داوەتە بەر دەسڕێژ.

سەرپەیڤ