ئادار 09, 2019 16:46 Asia/Tehran
  • داعش پەنجا تۆن زێڕ و ٤٠٠ملوێن دۆلاری لە عێراق دزیوە

یەک لە سەرانی ڕەوتی سەدری عێراق وتی: ئەمریکییەکان هاوبەشی داعشن لە دزینی بەدەیان تۆن زێڕ و بەسەدان ملوێن دۆلار لە بانکە عێراقییەکان.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، "حاکم زاملی" لە ڕێبەرانی باڵی سەدری عێراق بەئاماژە بەوەی کە گرووپی ترۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤ی زایینی پەنجا تۆن زێڕ و ٤٠٠ملوێن دۆلاری لە بانکە عێراقییەکان دزیوە، داوای لە حکومەتی بەغدا کرد بە گوشار خستنەسەر ئەمریکا بۆ رادەست کرانەوەی سامانی دزراو پاش کۆنترۆڵی هێزە ئەمریکییەکان بەسەر ناوچەی باغۆز لە رۆژهەڵاتی سوریا، هەوڵ بدرێ.

هەرلەو پەیوەندییەدا، "رامی عەبدوڕەحمان" سەرۆکی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا پێشتر پێی داگرت: ترۆریستانی داعش چل تۆن زێڕیان لە خەڵکی سوریاو عێراق دزیوەو ئەو گەنجە پاش زاڵێتی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی ئەمریکاو هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بەسەر دواپێگەی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەکەوێتە دەست ئەوان.

شارۆچکەی باغۆز لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بووە بە یەکێک لە دواحەشارگەکانی داعش لەو وڵاتەو ئێستا بەسەدان ترۆریست و ژمارێک لە سەرانی داعش تێیدا گەمارۆدراون، بەسەدان کەسی سیڤیلیش لەو شارۆچکە بارمتەی داعشن.

سەرپەیڤ