ئادار 10, 2019 13:09 Asia/Tehran
  • ڕەوتی سەدر: سەرکردەکانی داعش هەموو بە لای ئەمریکاییەکانەوەن

یەکیک لە ڕێبەرانی ڕەوتی سەدری ئێراق ڕایگەیاند؛ "ئەبووبەکر بەغدادی" سەرکردە و ئەندامە سەرەکییەکانی دیکەی داعش لە شارۆچکەی "باغووز"ی سووریا بە لای خودی ئەمریکاییەکانەوەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "حاکم زاملی" ڕۆژی شەممە لە وتوێژ لەگەڵ کەنالی ئەلمەیادین وتی: ئەو تیرۆریستانەی کە لە سووریاوە ڕادەستی ئێراق کراون بە دان پێدانان بە سەر ئەوەی ئەمریکاییەکان داکۆکی لە گرووپی تیرۆریستیی داعش دەکەن، ڕایانگەیاندووە کە ئەبووبەکر بەغدادی خۆی لە باغووز حەشار داوە.

زاملی وتی: بە پێی دان پێدانی  تیرۆریستان چەندین تەن زێر و ماڵ و سامانی دزراوی ئێراق لە شارۆچکەی باغووز ڕاگیردراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا "ڕامی حەبدوڕەحمان"  بەڕێوەبەری ناوەندی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا کە لە لەندەندایە رایگەیاندبوو تیرۆریستانی داعش ٤٠ تەن زێریان لە گەلی سووریا و ئێراق دزیبوو  و ئەو گەنجە پاش زاڵێتی هاوپەیمانیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بە سەر دوایین  بنکەی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەکەوێتە دەستی ئەمریکاییەکان.

شارۆچکەی باغووز لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا بووە بە یەکێک لە دوایین حەشارگەکانی داعش لەم وڵاتەدا و ئێستاکە نزیکەی سەدان تیرۆریست و ژمارێک لە سەرکردەکانی داعش لەوێدا گەمارۆ دراون؛ سەدان کەسی مەدەنیش لەو شارۆچکەیەدا لە لایەن داعشەوە بە بارمتە گیراون.

سەرپەیڤ