ئادار 10, 2019 13:10 Asia/Tehran
  • بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکانی ئێراق پلانێکی گەروە و گرینگمان دارشتووە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێراق و سەرۆکی ڕێکخراوی "حەشدی شەعبی" ڕایگەیاند کە بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکانی ئێراق پلانێکی گەروە و گرینگیان دارشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "فالح فەیاز" راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی ڕێکخراوی "حەشدی شەعبی" ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی سەردانی لە سنوورەکانی ئێراق و سووریا وتی: ئەم سەردانە لە چوارچێوی هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی نێو ئەم ناوچەیە  گرینگ و لە پێناو جێبەجێ کرانی تەگبیرەکانی حەشدی شەعبی و سوپای ئێراق ئەنجام دراوە.

فەیاز بە ئاماژە بەوەی کە هەواهەنگییەکی بەربڵاوی ئاسایشی لە نێوان هێزە سەربازییەکانی ئێراق و  حەشدی شەعبی بۆ تیابردنی گرووپە چکۆلەکانی سەر بە داعش لە ئارادایە راشکاوانە ڕایگەیاند: یەکینە سەربازییەکانی ئێراق هاوکات لەگەڵ شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەی "باغووز" (هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و نزیکی سنووری ئێراق) ئامادەی هەرچەشنە ئۆپەراسیۆنی خێرا و لەناکاون.

پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش ئێستاکە لە چەن بەشێکی ناوچەی باغووز و ناوچە سەرسنوورییەکانی نێوان سووریا و ئێراقدا سەقامگیرن و ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنەوەی ئەم گوندە لە بوونی داعش دەست پێ بووە.

دوابەدوای نیگەرانی لەمەڕ هەوڵی ئەمریکا بۆ زاڵ بوون بە سەر ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێراق و سووریا، هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە هاوبەشیکانی ئێراق خەریکن هێزی زیاتر دەنێرن بۆ ناوچە سەرسنوورییەکانی نزیک بە سووریا.

سەرپەیڤ