ئادار 12, 2019 13:00 Asia/Tehran
  • ئەندامی پەرلەمانی ئێراق: بەغدا هەرگیز نابێتە مانگای شیربدەی ئەمریکا

ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی پەرلەمانی ئێراق بە پیێاگری لەسەر ئەوەی کە ئێراق خاوەنی دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە پێی داگرت: ئێراق هەرگیز نابێتە مانگای شیربدەی واشینگتۆن.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵیی ئەلمەعلوومە؛ "کەریم محەممەداوی" ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی پەرلەمانی ئێراق وتی: گەڵاڵەی ئەمریکا لەمەڕ دابین کرانی خەرج و بەرجی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە لایەن وڵاتانی میواندارەوە لەوان ئێراق، بە هیچ لەونێ قەبووڵ کراو نییە و لە راستیدا بنپێ کردنی مافی دەسەڵاتدارێتیی ئێراقە.

هەفتەنامەی نیوزویک نووسیویەتی ژمارێک کاربەدستی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە دەوڵەتی ئەمریکا داوا لە ئەڵمان، ژاپۆن و ژمارێک وڵاتی دیکە دەکات کە میوانداری هێزە سەربازییەکانی ئەمریکایین خۆیان خەرج و بەرجی سەقامگیر بوونی هێزی سەربازیی ئەمریکایی لە وڵاتەکەیان بە تەواوەتی دابین بکەن.

محەممەداوی بە نایاسایی زانینی مانەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکایی لە ئێراق جەختی کرد: پەرلەمانی ئێراق بەم زوانە سەبارەت بە خۆوەرنەدانی ئەمریکا ، بە پەسەن کردنی پرۆژەیاسایەک سەبارەت بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە ئێراق ، هەڵوێستێکی پتەو و لێبڕاوانە دەگرێتە بەر.

"ڕیاز مەسعوودی" نوێنەری هاوپەیمانیی "ئیسلاح"یش لە کاردانەوە بەو گەڵاڵەی ترەمپ وتبووی: ئەم گەڵالەیە لە ئاراستەی سیاسەتی ئابووریی واشینگتۆن بۆ کردنی ئێراق بە سەرچاوەیەک بۆ داهاتە سەربازییەکانی خۆیەتی.

 

سەرپەیڤ