ئادار 15, 2019 17:52 Asia/Tehran
  • عەبدولمەهدی :  بەهێزکردنی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان، ئەوڵەویەتی دەوڵەتی ئێراقە

سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە وتووێژێکی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی : دەوڵەتی ئێراق ، بەهێزکردنی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان لە پێناو ئاسایش، سەقام و گەشەی وڵاتانی ناوچەی ، وەک ئەولەویەتی خۆی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا  ڕایگەیاند : عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق ڕۆژی  هەینی لە پێوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ  جرمی هانت،  وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ ناوبراو  جارێکی تر پێداگری کرد  : ئەرکی هێزی هاوپەیمانی ئیدیعاکەری بەرەنگار بوونەوەی داعش، شتێک  زورتر لە بەرەنگار بوونەوەی  تیرۆریزم  نییە  . 

لە بەیاننامەی نووسینگەی  سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕاگەیەندراوە  :  دەوڵەتی ئێراق لە پێناو  بەهێز کردنی  پێوەندی لەگەڵ دراوسێکانی بە مەبەستی دامەزراندنی  ئاسایش، سەقام و گەشەی وڵاتانی ناوچە،  میوانداری کاربەدەستانی  وڵاتانی دراوسێ لەوان سەرۆک کۆماری  ئێران بوو  . 

 دوناڵد ترەمپ ی سەروکی  ئەمریکا ئەم دواییە بە ئاماژەدان بە  بنکەی  سەربازی ئەمریکا لە ئێراق  وتیشی :واشینگتۆن ئامادە بوونی چەکدارانەی لە  ئێراق دەپارێزێ و لەوێوە ئێران دەگرێتە ژێر چاوەدێری.

ئەم قسانە، ناڕەزایەتی یەکپارچەی ئێراقییەکانی بە دواوە و کاربەدەستانی ئەمریکا و هەروەها  ئێراق بۆ  کەمکردنی  ئاڵۆزییەکان لەبەر ئاژاوەنانەوەی قسەکانی دنەدەرانەی ترامپ ، بەجاران پێداگرییان کرد : ئەرکی هێزی هاوپەیمانی ، بەستراوەتەوە  بە بەرەنگار بوونەوەی داعش و ڕاهێنانی  هێزی ئێراقی .