بەرهەم ساڵح: هه‌ڵه‌بجه ویستی به‌رگری و هه‌ڵسانه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه به‌رجه‌سته ده‌کات
له یادی بۆردومانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به چه‌کی کیمیایی، سه‌رۆک کۆماری عیراق رایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه ویستی به‌رگری و هه‌ڵسانه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه به‌رجه‌سته ده‌کات.
بە پێی راپۆری میدیاکانی هەرێم ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئازاری 2019، له میانی به‌یاننامه‌یه‌کدا به‌بۆنه‌ی یادی 31 ساڵه‌ی بۆردومانکردنی هه‌ڵه‌بجه به چه‌کی کیمیایی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشوو، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عیراق رایگه‌یاند که "هه‌ڵه‌بجه بیره‌وه‌رییه‌کی زیندووه و که‌سانی به ویژان هه‌رگیز له یادی ناکه‌ن و ده‌بێته پاڵنه‌رێک بۆ ئازادیخوازان بۆ ڕێگه‌نه‌دان به دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی رژێمه سته‌مکار و دیکتاتۆرییه‌کان".
د.به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت: "که‌سوکارمان له ھه‌ڵه‌بجه له ھه‌ر ناوچه‌یه‌کی تری عێراق ھیچ تاوانێکیان نه‌بووه که دووچاری سته‌م و چه‌وساندنه‌وه بوون، تاکه تاوانیان ئه‌وه‌بوو که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمێکی سته‌مکاردا ده‌ژیان که ھه‌موو یاسا و رێسا ئاسمانییه‌کان و مافه‌کانی مرۆڤی پێشێل کرد".
ده‌شڵێت: "پێویستیشه کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه مرۆییه‌کانی ھه‌موو توانایه‌کی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پێشکه‌شکردنی ھه‌موو جۆره یارمه‌تی و پشتیوانیه‌ک بۆ ئه‌م شاره خۆڕاگره".
راشیگه‌یاندووه که "تاوانی بۆردومانکردنی ھه‌ڵه‌بجه به زیندووی و وه‌ک شایه‌تحاڵێک ده‌مێنێته‌وه بۆ نه‌وه‌کانی داھاتوو، چونکه به‌رجه‌سته‌ی نه‌ھامه‌تیه‌کانی گه‌لی کوردستان و ھه‌موو عیراقییه‌کانه".
31 ساڵ لەمەوبەر و له رۆژی 16ی مارسی 1988 دا و له کۆتاییه‌کانی شەڕی داسەپاوی عیراق بەسەرئێراندا، حکومه‌تی ئه‌و کاته‌ی عیراق به بۆمبی کیمیایی بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد و به‌هۆی بۆردومان و گازی کیمیاییه‌وه پێنج هه‌زار کەس شه‌هید و زیاتر له 15 هه‌زار کەسیش برینداربوون.