ئادار 17, 2019 14:26 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێراق: ئەمریکا ڕێگایەکی دیکەی بۆ نامێنێتەوە جگە لە قەبووڵ کردنی پێوەندیی ئێران و ئێراق

نوینەرێکی پەرلەمانی ئێراق لە کاردانەوە بە قسە خۆتێوەردەرانەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی جەختی کرد: واشینگتۆن لە ئاکامدا ڕێگایەکی دیکەی بۆ نامێنێتەوە جگە لە قەبووڵ کردنی پێوەندیی ئێران و ئێراق.

"برایان هووک" نوێنەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە کاردانەوە بە سەفەری ئەمدواییەی "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئێراق بانگەشەی کرد کە ئێران دەیهەوێ ئێراق بکاتە پارێزگایەکی خۆی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرلنا؛ "حسێن یەساری" نوێنەری پەرلەمانی ئێراق سەر بە هاوپەیمانیی فەتح بە ڕێبەرایەتیی "هادی عامری"  وتی: هەڵوێستی ئێراق لەهەمبەر بایکۆتە دژە ئێرانییەکان لە چۆنیەتی پێشوازیی بەغدا لە سەرۆک کۆماری ئێران و واژۆ کرانی چەندین ڕێککەوتننامەی تەواو ڕوون و ئاشکرایە.

ناوبراو وتیش: ئەمریکا ئیتر باش  بۆی دەرکەوتووە کە وەبن گوشار نان بۆ پچڕاندنی پێوەندی و هاوکاریی نێوان تاران و بەغدا هیچ دەسکەوتێکی نابێ و هەر بەو پێیە وێدەچێ بە ناچار ئەو چەشنە هاوکارییەی قەبووڵ کردووە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئیران ١١ی مارس لە سەروی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوورییەوە گەیشتە بەغدا. لەو سەفەرە سێ ڕۆژەیەدا، پێنج بەڵگە و تەبایی نامەی هاوکاری لە نێوان ئێران و ئێراق واژۆ و مۆر کرا.

سەرپەیڤ