ئادار 19, 2019 16:37 Asia/Tehran
  • درێژەی ئامادەبوونی سەربازی  کەنەدا لە ئۆکراین و ئێراق

حکومەتی کەنەدا فەرمانبەریەتی سەربازی خۆی لە ئوکراین و ئێراق ، درێژ کردەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی  کەنەدایی سی بی سی  کریستیا فریلەند، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە   ڕۆژی دووشەممە لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا بە ڕاگەیاندنی درێژکردنی  فەرمانبەرێتی سەربازانی  کەنەدایی  لە ئوکراین هەتا مانگی مارسی 2022  وتی : بەم حاڵە ،  گۆڕانێک لە ژومارە و داڕشتی ئەم هێزانە  بەدی نایە .

دەوڵەتی کەنەدا سەرباری درێژکردنی  ئامادەبوونی سەربازی لە ئۆکراین ،فەرمانبەرێتی  250 هێزی خۆی لە ئێراق هەتا  کۆتایی مانگی مارسی 2021 درێژکردوەتەوە .

ئوکراین لە فڤرییەی  2014ەوە دوای کودەتای ڕۆژاوا خوازانە بە دژی دەوڵەتی ئەوکات، گۆڕپانی تێکهەڵچوونی هێزی دەوڵەتی و نەیارانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەیە و زۆرتر لە دە هەزار کەس لەم تێکهەڵچوونانە کوژراون  .

ئەم هێزانە لە ساڵی 2014ەوە بە هەماهەنگی ناتۆ و لە چوارچێوەی  فەرمانبەرێتی دژە تیرۆریزمی لە ئێراق  ئامادەن.

هەرچەند  دوای شکستی   تاقمی داعش،  سیاسەتڤانانی ئێراقی ف ئەوەندە هۆگری درێژەی  مانەوەی هێزی بیانی  نین.

سەرپەیڤ