نیگەرانیی ئەمریکا لە ئەنجامەکانی سەردانی سەروک کۆماری ئێران بۆ ئێراق
یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی : حکومەتی ترەمپ نیگەرانی کارتێکەریی ڕێککەوتنی سیاسی و ئابووری نێوان دوو وڵاتی ئێران دوو عێراق بەسەر سیاسەتی دژە ئێرانیی واشینگتۆنە.
ریچارد مۆرفی ، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئیرنا وتی : بەرژەوەندی ئێران لە پەرەی پێوەندی و هاوکاری ئابووری لەگەڵ ئێراقە، هەرچەند کۆشکی سپی بە نابەدڵییەوە ڕاستییەکانی پێوەندیی دوو لایەنەی تاران و بەغدای قەبووڵکردووە .
ئەم کاربەدەستەی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی : چاوەڕوانیی حکومەتی ئەم وڵاتە ئەمەیە کە پەرەی گوشاری بایکۆتەکان، کارتێکەری قورسی بەسەر ئابووری و هەڵسو کەوتی ئێران هەبێت بەڵام هیچ دەستەبەرییەک بۆ ئەوەش لە بەردەست دانییە .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە یازدەی مارسی 2019، لەسەر بانگێشتنی ڕەسمیی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێراقی لە سەرووی شاندێکی باڵای سیاسی - ئابووری گەیشتوەتە بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە .
لەحاڵێکدا کە دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا تەنیا لەگەڵ چەکدارانی ئەمریکی لە بنکەیەکی ئاسمانی دوور کەوتوودا دیداری کرد و لەگەڵ ڕێبەرانی ئێراقی دیداری کرد، روحانی سێ ڕۆژی تەرخان دا بۆ سەفەر بۆ ئێراق .